ده رباره ی چرای ئازادی
ئێمه کێین؟
چرای ئازادی رێکخراوێکی فێرکاری قازانج نه‌خوازه و پابه‌ندی هیچ پارتێکی سیاسی نیه. چرای ئازادی هه‌وڵده‌دات ئه‌ده‌بیاتی لیبڕاڵیه‌تی کلاسیکی و ئازادی سیاسی بۆ بڕیارده‌رانی سیاسی، چاودێران، خاوه‌ن بزنسه‌کان، خوێندکاران، ده‌زگا میدییاییه كورد زوبانهكان فه‌راهه‌مبکات. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش، چرای ئازادی هه‌ڵده‌ستێت به بڵاوکردنه‌وه‌ی وتار و راپۆرت و په‌رتوکی گرنگ له‌و باره‌یه‌وه.
بیربۆچونمان
بڵاوکردنه‌وه و پته‌وکردنی ئه‌و بیرورایانه‌ی که په‌یوه‌ستن به لیبرالیهتهوه له سه‌رتاپای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا.
په‌یاممان
چرای ئازادی له رێگه‌ی په‌رتوک و رۆژنامه و به‌ڵگه‌نامه ئه‌کادیمی و زانکۆییه‌کان و ئه‌و وتارانه‌ی په‌یوه‌ستن به سیاسه‌ته‌کانی بواری ئابوری و سۆسۆلۆجیا و سیاسه‌ت و یاسا و زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به شێوه فراوانه‌که‌ی و تۆڕی ئه‌نته‌رنێت و بواری دیکه‌وه، په‌یامی سه‌ربه‌ستی و ده‌ستپێشخه‌ری له بنیاتنانی پرۆژه و هاریکاری ئاشتییانه بۆ گۆڕینی رژێمه سه‌رکوتکه‌ره‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی ئابوری که له ژێر سایه‌ی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تدایه، بگه‌یه‌نێت به خوێنه‌ری کورد.
بواری کارکردنمان
چرای ئازادی هه‌ڵده‌ستێت به وه‌رگێڕانی کاره گرنگه‌کان له‌باره‌ی ئازادییه‌وه له بواره‌کانی ئابوری و سیاسه‌تی گشتیدا بۆ زمانی کوردی زاری سۆرانی تاوه‌کو خوێنه‌ری کورد (خاوه‌ن بڕیاری سیاسی، قوتابیان، خه‌ڵک) بتوانن ئاگاداری ئه‌و کاره پێشه‌نگانه‌ی بیری لیبرالیه‌تی کلاسیکی بن. له‌سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه، چرای ئازادی هه‌وڵی دروستکردنی پردی گفتوگۆکردنی فیکری ده‌دات له نێوان گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و به‌شه‌کانی دیکه‌ی جیهاندا (به هاوکاری هه‌ردوو ماڵپه‌ڕی ده‌سته‌خوشک به زمانی عه‌ره‌بی و فارسی). له‌م پێگه‌یه‌شه‌وه، نوسه‌ر و بیریار و ئه‌کادیمی و رۆژنامه‌نوس و خوێندکاران ده‌توانن وتار و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌مان بڵاوبکه‌نه‌وه به زمانی کوردی و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه کاره‌کانیان وه‌ربگێڕدرێت بۆ زمانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئیسپانی و هه‌ندێک زمانی دیکه و پاشتر له رۆژنامه و گۆڤاره جیهانییه ناوداره‌کاندا بڵاوبکرێنه‌وه.
چرای ئازادی خۆشحاڵده‌بێت به بنیاتنانی هاوکاری له‌گه‌ڵ رۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان به‌مه‌ستی گه‌یاندنی ئه‌و بیروڕایانه به زیاترین ژماره‌ی خوێنه‌ر.
په‌یوه‌ندیکردن به چرای ئازادییه‌وه
سه‌رنج و تێبینی و پرسیار و داواکارییه‌کانتان به بایه‌خێکی زۆره‌وه وه‌رده‌گیرێن، بۆیه داواتان لێده‌که‌ین که دودڵ نه‌بن له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌ن:
تکایه هه‌ر سه‌رنج و تێبنی و پرسیار و بابه‌تێکتان هه‌یه ئاراسته‌ی بکه‌ن بۆ ئیمه‌یڵی چرای ئازادی:
chiraiazadi@atlasnetwork.org




