بۆچی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له روی ئابوریه‌وه دواکه‌وتووه
♦ تیمۆر کوران
هەزارەیەک له‌مه‌وبه‌ر، له ده‌وروبه‌ری سه‌ده‌ی ده‌یه‌مدا، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌پێی پێوه‌ره‌کانی ئاستی بژێوی و ته‌کنه‌لۆجیا و به‌رهه‌مداریی کشتوکاڵی و خوێنده‌واری و داهێنانی دامه‌زراوه‌یی، له رووی ئابوریه‌وه ناوچه‌یه‌کی پێشکه‌وتووی جیهان بوو. له‌وانه‌یه تەنها وڵاتی چین ناوچه‌یەکی پێشکه‌وتووتر بووبێت. به‌ڵام دواتر، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شکستیهێنا له ئه‌نجامدانی گۆڕانکارییه‌کی گشتگیری دامه‌زراوه‌ییدا که له‌رێگه‌یه‌وه ئه‌وروپای خۆرئاوا توانی کارایانه بره‌وبدات به توانای گردکردنەوەی سه‌رچاوه‌کان و هاوئاهه‌نگیکردنی چالاکیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و ئه‌نجامدانی ئاڵوگۆڕ.







