سیستەمی سادەی ئازادی سروشتی

♦ ئادەم سمیس

2010-09-27

به‌م پێیه‌شه‌ که‌ هه‌موو سیسته‌مێک که‌ هه‌وڵده‌دات، ئینجا ئایا، له‌ڕێگه‌ی وره‌به‌خۆدانێکی له‌راده‌به‌ده‌ره‌وه‌، ‏بۆ راکێشانی به‌شێکی گه‌وره‌تری پشکی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و جۆرێکی تایبه‌ت له‌ پیشه‌سازی که‌ به‌ ‏شێوه‌یه‌کی سروشتی نه‌ده‌چوو به‌ره‌و ئه‌و جۆره‌ له‌ پیشه‌سازی.

یاخود له‌ڕێگه‌ی رێگریی له‌راده‌به‌ده‌ره‌وه‌، بۆ ‏بڕینی چه‌ند پشکێکی سامانی کۆمه‌ڵگا له‌ جۆره‌ پیشه‌سازییه‌کی تایبه‌ت که‌ ئه‌و پشکانه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ‏رێگرییه‌وه‌ ده‌چوونه‌ خزمه‌تی ئه‌و پیشه‌سازییه‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌راستیدا ده‌بێته‌ مایه‌ی وێرانکردنی ئه‌و ‏مه‌به‌سته‌ مه‌زنه‌ی که‌ ئامانجیبوو بره‌وی پێبدات. ده‌بێته‌ هۆی دواخستنی، له‌بری خێراترکردنی، ‏گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگا به‌ئاراسته‌ی سامانی راسته‌قینه‌ و مه‌زنی. هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ مایه‌ی نه‌هێشتنی، له‌بری ‏زیادکردنی، به‌های راسته‌قینه‌ی به‌رهه‌می ساڵانه‌ی خاک و کار.‏

هه‌موو سیسته‌مه‌کان خواستراوبن یان رێگر، به‌و پێیه‌، به‌ ته‌واوه‌تی وه‌لانراون، سیسته‌می دیار و ساده‌ی ‏ئازادی سروشتی له‌سه‌ر بنه‌مای خۆی خۆی داده‌مه‌زرێنێت.‏

هه‌موو پیاوێک (مه‌به‌ست له‌ مرۆڤه‌) هه‌تاو ئه‌کاته‌ی هیچ یاسایه‌کی دادپه‌روه‌ری ناشکێنێت، به‌ته‌واوه‌تی ‏لێیده‌گه‌ڕێت سوده‌کانی خۆی به‌ده‌ستبهێنێت به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ خۆی ده‌یه‌وێت، هه‌روه‌ها لێیده‌گه‌ڕێت که‌ ‏پیشه‌سازییه‌که‌ی و سه‌رمایه‌که‌ی بخاته‌ پێشبرکێوه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌ی هه‌ر پیاوێکی دیکه‌، یان کۆمه‌ڵه‌ ‏پیاوێک.‏

خاوه‌ن سه‌روه‌ری به‌ته‌واوه‌تی له‌ ئه‌رکێک به‌خشراوه‌، که‌ له‌ هه‌وڵدانیدا بۆ راپه‌ڕاندنی ده‌که‌وێته‌ به‌رده‌م ‏ژماره‌یه‌کی بێشومار له‌ ئه‌وهامه‌وه‌، و هه‌روه‌ها بۆ راپه‌ڕاندنێکی شیاویشیه‌وه‌ که‌ هیچ دانایی و زانینێکی ‏مرۆیی هه‌رگیز پڕاوپڕی نیه‌. ئه‌رکی چاودێریکردنی پیشه‌سازیی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی تایبه‌ت، و ‏ئاراسته‌کردنی به‌ره‌و خسته‌گه‌ڕی به‌ گونجاوترین شێوه‌ له‌ خزمه‌تی سودی کۆمه‌ڵگادا. به‌گوێره‌ی سیسته‌می ‏ئازادی سرۆشتی، خاوه‌ن سه‌روه‌ری ته‌نها ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سێ ئه‌رک جێبه‌جێبکات.

له‌ راستیدا سێ ئه‌رکی زۆر ‏گرنگ، به‌ڵام رون و ئاشکرایه‌ بۆ تێگه‌یشتن. یه‌که‌م: ئه‌رکی پارستنی کۆمه‌ڵگا له‌ توندوتیژی و داگیرکاری ‏له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای سه‌ربه‌خۆی دیکه‌وه‌. دووه‌م: ئه‌رکی پاراستنی هه‌ر ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵگا، تا ئه‌و راده‌یه‌ی ‏گونجاوه‌، له‌ ناعه‌داله‌تی و سه‌رکوتکردنی له‌لایه‌ن هه‌ر ئه‌ندامێکی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگاوه‌، یاخود ئه‌رکی ‏دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌بردنێکی ته‌واوی دادپه‌روه‌ری. سێهه‌م: ئه‌رکی خستنه‌ سه‌رپێ و هێشتنه‌وه‌ی کاری گشتی ‏دیاریکراو و دامه‌زراوه‌ی گشتی دیاریکراو، که‌ هه‌رگیز نه‌بیته‌ مایه‌ی قازانجی هیچ تاکه‌که‌سێک، یاخود ‏ژماره‌یه‌کی بچووکی خه‌ڵکه‌وه‌، که‌ بیخه‌نه‌ سه‌رپێ و بیهێڵنه‌وه‌.

له‌به‌رئه‌وه‌ی قازانجه‌که‌ی هه‌رگیز بڕی ئه‌و ‏تێچونه‌ پرناکاته‌وه‌ که‌ تاکه‌ که‌س یان ژماره‌یکی بچوکی خه‌ڵک خستویانه‌ته‌ ناوی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌کرێت ‏به‌رده‌وام زۆر زیاتر له‌وه‌ بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌زن بکات له‌وه‌ی که‌ تێچونه‌که‌ی پڕیبکاته‌وه‌.‏

 

بیروڕا

Bad Behavior has blocked 808 access attempts in the last 7 days.