نارەزاییەکان لە دەستێوەردانی حکومەت
♦ جۆن ستیوارت میڵ
مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره بریتییه له چه‌سپاندنی یه‌ک پره‌نسیپی زۆر ساده:ئه‌وه‌ی که له پای حوکمکردنی ره‌های مامه‌ڵکردنی کۆمه‌ڵگادا له‌گه‌ڵ تاکه‌که‌س له رێگه‌ی ناچارکردن و کۆنتڕۆڵه‌وه، ئایا ئه‌و وه‌سیله‌یه‌ی به‌کار ده‌هێنرێت هێزی فیزیکی بێت له‌شێوه‌ی سزای یاساییدا، یان ملپێکه‌چکردنی ئاکاریانه بێت بۆ رای گشتی.
ئه‌و پره‌نسیپه‌ش، که تاقه ئامانجی رێگه‌پێدراوی مرۆڤ، له‌سه‌ر ئاستی تاکه‌که‌سی و ده‌سته‌جه‌معی، له ده‌ستخستنه ناو ئازادی کرداری هه‌ر یه‌ک له تاکه‌کانی ، بریتییه له خودپارێزی. که تاقه مه‌به‌ستیش له به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێکی چڤاتێکی شارستاندا، به‌دژی ئیراده‌ی خۆی، بۆ رێگهپێگرتنیهتی له ئازاردانی ئه‌وانی دیکه. چاکه‌ی ئه‌و که‌سه خۆی، ئینجا ئاکاری بێت یان فیزیکی، به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی بپارێزرێت.
ناڕه‌زایی له ده‌ستێوه‌ردانی حکومه‌ت، کاتێک که نه‌گاته راده‌ی ئه‌وه‌ی ئازادیی پێشێل بکات، ره‌نگه سێ جۆر بێت.
یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که کاتێک ئه‌و شته‌ی ده‌بێت بکرێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری زیاتره له‌لایه‌ن تاکه‌کانه‌وه به باشتر ئه‌نجامبدرێت وه‌ک له حکومه‌ت. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، هیچ که‌سێک ئه‌وه‌نده گونجاو نیه پیشه‌یه‌ک ئه‌نجامبدات، یاخود ده‌ستنیشانی ئه‌وه بکات که چۆن و له‌لایه‌ن کێوه ئه‌نجامبدرێت، وه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که به‌شێوه‌یه‌کی شه‌خسی ئاره‌زویان له‌و پیشه‌یه هه‌یه.
ئه‌م پره‌نسیپه نه‌فره‌ت له ده‌ستێوه‌ردان ده‌کات، که سه‌رده‌مانێک باوبوو یاسادانه‌ران یان کارمه‌ندانی حکومه‌ت ده‌ستیان وه‌رده‌دایه پرۆسه ئاساییه‌کانی پیشه‌سازییه‌که‌وه.
ناڕه‌زایی دووه‌م زیاتر نزیکه له بابه‌ته‌که‌مانه‌وه. له زۆر باردا، هه‌رچه‌نده ره‌نگه تاکه‌کان نه‌توانن شتێکی تایبه‌ت به باشی بکه‌ن، به شێوه‌یه‌کی گشتی به به‌راورد له‌گه‌ڵ کارمه‌ندانی حکومه‌ت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا واباشتره که تاکه‌کان خۆیان ئه‌نجامی بده‌ن، نه‌وه‌ک حکومه‌ت ئه‌نجامی بدات، وه‌ک وه‌سیله‌یه‌ک بۆ فێربوونی عه‌قڵیی تاکه‌کان. ئه‌مه‌ش رێگه‌یه‌که بۆ به‌هێزکردنی توانا عه‌قڵییه کاراکانیان، پراکتیزه‌کردنی تواناکانی هه‌ڵسه‌نگاندنیان، هه‌ره‌وه‌ها زانینێکی ناسراویان پێده‌به‌خشێت له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که جێهێڵراون بۆیان تا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
ئه‌مه ئامۆژگارییه‌کی سه‌ره‌کییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاقه دانه نیه، بۆ: دادگایی‌کردن له رێگه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌رییه‌وه (هیئهة المحلفین- jury) له‌و مه‌سه‌لانه‌دا که سیاسی نین، و له‌باره‌ی دامه‌زراوه سه‌ربه‌ست و جه‌ماوه‌ریییه ناوخۆیی و شاره‌وانییه‌کانه‌وه، و له‌باره‌ی ره‌فتاری دامه‌زراوه قازانجخوازه پیشه‌سازی یان خێرخوازییه‌کان له‌ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خۆویسته‌وه.
ئه‌مانه دۆزی ئازادی نین، به‌ڵکو وابه‌سته‌ی مه‌سه‌له‌که کراون له‌ڕێگه‌ی مه‌یلی دوره‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه دۆزی گه‌شه‌کردنن. ئه‌وه سه‌ر به مه‌سه‌له‌یه‌کی جیاوازه له ئیستادا که نیشتۆته سه‌ر ئه‌و شتانه وه‌ک به‌شێک له فێربونی نیشتیمانی. وه‌ک ئه‌وه‌ی، له‌راستیدا، راهێنانی تایبه‌تمه‌ندانه‌ی هاوڵاتی بێت، به‌شه پراکتیکیه‌که‌ی په‌روه‌رده‌ی سیاسی گه‌لێکی سه‌ربه‌ست، که بیانهێنیته ده‌ره‌وه له بازنه به‌رته‌سکه‌کانی ئه‌نانیه‌تی شه‌خسی و خێزانی، و راهێنانیان له‌سه‌ر تێگه‌یشتن له سودی هاوبه‌ش، به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌شانه‌ی بایه‌خه‌کان (راهێنانیان له‌سه‌ر ره‌فتارکردن له‌سه‌ر بنه‌مای پاڵنه‌ری جه‌ماوه‌ری یان نیمچه جه‌ماوه‌ری)، و رێنماییکردنی ره‌فتاریان به ئاراسته‌یه‌ک که یه‌کیانده‌خات له‌بری ئه‌وه‌ی له‌یه‌کتریان دوربخاته‌وه.
به‌بێ ئه‌م نه‌ریت و ده‌سه‌ڵاتانه، پێکهاته‌یه‌کی سه‌ربه‌ستانه نه دروستده‌بێت و نهدهپارێزرێت. وه‌ک له نمونه‌ی سروشتی زۆرجار که‌مخایه‌نی سه‌ربه‌ستی سیاسی ئه‌و وڵاتانه‌ی که له‌سه‌ر بنه‌مای راده‌ی پێویستی ئازادییه ناوخۆییه‌کان به‌ند نیه.
به‌ڕێوه‌بردنی بزنیسه ته‌واو لۆکاڵییه‌کان له‌لایه‌ن کایه لۆکاڵهکانهوه، و به‌ڕێوه‌بردنی رێکخراوه بزنیسییه پیشه‌سازییه‌کان له‌لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وانه‌ی که خۆویستانه پێداویستییه داراییه‌کانی دابینده‌که‌ن، زیاتر به‌باش ده‌زانرێن و پێشنیاز ده‌کرێت له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌موو ئه‌و باشیانه‌ی که پێشتر له‌م وتاره‌دا خراونه‌ته‌ڕوو که تایبه‌تن به تاکگه‌رایی گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه، و هه‌مه‌چه‌شنی جۆره‌کانی کرداره‌وه.
کرده‌وه‌کانی حکومه‌ت پێده‌چێت له هه‌موو شوێنێک هاوشێوه بن. به پێچه‌وانه‌شه‌وه، له‌کاتی هه‌بوونی تاکه‌کان و کۆمه‌ڵه خودویستهکاندا تاقیکردنه‌وه‌ی جیاواز و ئه‌زمونی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی بێکۆتاش هه‌ن. ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت دهتوانێَت به باشی بیکات ئه‌وه‌یه که خۆی بکاته عه‌مباری ناوه‌ندی، ببێته په‌خشه‌ر و بگۆڕێکی چالاک، بۆ ئه‌و ئه‌زمونه‌ی که له تاقیکردنه‌وه‌ی زۆره‌وه هاتۆته‌بوون. ئه‌رکی ئه‌وه‌یه رێگه خۆشبکات له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی هه‌ر ئهزمونگهرایهک سود وه‌ربکرێت له تاقیکردنه‌وه‌کانی ئه‌وانی دیکه، له‌بری ئه‌وه‌ی چاوی به‌رایی نه‌یه‌ت هیچ تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک ببینێت بێ له‌وانه‌ی خۆی.
شێههمیش، و دیارترین هۆکاریش بۆ سنوردارکردنی ده‌ستێوه‌ردانی حکومه‌ت بریتییه له خراپه‌ی مه‌زن له زیادکردنی ناپێویستانهی ده‌سه‌ڵاته‌کانی. هه‌ر ئه‌رکێکی له‌راده‌به‌ده‌ر زیادکراو بۆ ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که حکومه‌ت خهریکیانه، کاریهکاته سه‌ر زیاتر به‌ربڵاوکردنه‌وه‌ی هیوا و مه‌ترسییه‌کان،و ئاوه‌ژووکردنی زیاتر و زیاتری به‌شه چالاک و پڕهیواکانی جه‌ماوه‌ر بۆ خۆهه‌ڵواسین به حکومه‌تدا، یان به هه‌ندێک پارتدا که له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ببن به حکومه‌ت. ئه‌گه‌ر رێگاوبان و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و بانکه‌کان و کۆمانیاکانی دڵنیایی و کۆمپانیا پڕ پیشکهکان و زانکۆکان و ناوه‌نده خێرخوازییه‌کان هه‌موویان لقی حکومه‌ت بونایه. ئه‌گه‌ر بێت‌و، سه‌رباری ئه‌وانه‌ش، دامه‌زراوه شاره‌وانییه‌کان و ده‌سته لۆکاڵییه‌کان، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئه‌رکانه‌ی پێیانه‌وه به‌ندن، ببونایه به فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ناوه‌ندی. ئه‌گه‌ر کارمه‌ندانی هه‌موو ئه‌و رێکخراوه بزنیسییانه له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه دابمهزرێنرانایه و موچه‌یان پێبدرایه، و بۆ هه‌ر باشبونێکی ژیان چاوڕوانی حکومه‌ت بونایه: هه‌موو ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و پێکهاته‌ی جه‌ماوه‌رییانه‌ی یاسادانان ئه‌و وڵاته و هیچ وڵاتێکی دیکه‌یان پێنهدهکرایه وڵاتێک که ئازادی تێدابێت، مه‌گه‌ر به‌س به ناو.








