دابەشکردنی کار

♦ ئادەم سمیس

2010-09-28

پێده‌چێت په‌ره‌سه‌ندنی گه‌وره‌ له‌ هێزه‌ کاراکانی کارکردندا و به‌شی زۆری کارامه‌یی و ‏تێگه‌یشتن و بڕیاردان جا به‌ ‏هه‌ر ئاراسته‌یه‌کدا بێت، یاخود پراکتیزه‌کردنی، له‌ ‏ده‌رئه‌نجامه‌کانی دابه‌شکردنی کاربن.‏

ده‌کرێت به‌ شێوه‌یه‌کی ئاسانتر له‌ کاریگه‌رییه‌کانی دابه‌شکردنی کار له‌ ئیشه‌ ‏گشتییه‌کانی کۆمه‌ڵگادا تێبگه‌ین ئه‌وه‌ش ‏به‌ به‌هێندوه‌رگرتنی چۆنییه‌تی کارکردنی ‏له‌ هه‌ندێک له‌ پیشه‌سازییه‌ سه‌ره‌کییه‌کاندا. و هه‌ندێک جاریش ئه‌و رێبازانه‌ ‏به‌ ‏شێوازی پێشکه‌وتوتر پراکتیزه‌ده‌کرێن له‌ هه‌ندێک له‌و پیشه‌سازییانه‌دا که‌ بایه‌خیان ‏که‌متره‌. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ نیه‌ ‏به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا پراکتیزه‌ ناکرێت که‌ بایه‌خیان ‏زیاتره‌.

به‌ڵام مه‌سه‌له‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌و پیشه‌سازییانه‌دا که‌ بایه‌خیان ‏که‌متره‌ و ‏پێداویستییه‌کانی ژماره‌یه‌کی که‌م له‌ خه‌ڵک دابینده‌که‌ن، کۆژماره‌ی کرێکار که‌متره‌. و ‏کرێکاره‌کانی ‏هه‌موو به‌شه‌ جیاجیاکان له‌ هه‌مان شوێن کۆده‌بنه‌وه‌ و ده‌خرێنه‌ ‏ژێرچاودێرییه‌وه‌. به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، له‌ پیشه‌سازییه‌ ‏گه‌وره‌کاندا که‌ ‏پێًداویستییه‌کانی زۆربه‌ی خه‌ڵک دابینده‌که‌ن، ژماره‌یه‌کی زیاتر له‌ کریکار له‌ به‌شه‌ ‏جیاوازه‌کاندا کار ‏ده‌که‌ن.

ئه‌مه‌ش واده‌کات کۆکردنه‌وه‌یان له‌ یه‌ک شوێندا کارێکی ‏زه‌حمه‌ت بێت. هه‌روه‌ها بینینی ژماره‌یه‌کی زیاتر له‌ ‏کرێکار که‌ زیاتره‌، بۆ نمونه‌، له‌ ‏ژماره‌ی ئه‌و کرێکارانه‌ی له‌ هه‌مان به‌شدا کارده‌که‌ن. سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌و ‏‏پیشه‌سازییانه‌دا که‌ تێیاندا دابه‌شکردنی کار به‌ کۆمه‌ڵی گه‌وره‌تره‌، که‌ به‌مه‌ش ‏وایلێدێت زیاتر بێت له‌ دابه‌شکردنی ‏کار له‌ پیشه‌سازییه‌ که‌متر باخه‌داره‌کان، که‌ ‏تیایاندا دابه‌شکردن دیار نیه‌ و که‌متر سه‌رنج ده‌درێت.

با بۆ نمونه‌ یه‌کێک له‌ پیشه‌سازییه‌ که‌متر بایاخداره‌کان وه‌ربگرین، که‌ تێیاندا ‏ره‌چاوی دابه‌شکردنی کار ده‌کرێت. بۆ ‏نمونه‌ ئه‌و پیاوه‌ کرێکاره‌ نارازییه‌ یان ‏نه‌خوێًنده‌واره‌ له‌ بواری کاره‌که‌یدا که‌ بریتییه‌ له‌ پیشه‌ی دروستکردنی ده‌رزی ‏ده‌مبوس ‏‏(دابه‌شکردنی کار پیشه‌یه‌کی باشی لێبه‌رهه‌م دێت). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ ئه‌زمونی نیه‌ ‏له‌ به‌کارهێنانی ئه‌و ‏ئامێرانه‌دا که‌ له‌ کاره‌که‌دا به‌کاردێن، بۆیه‌ ئه‌و پیاوه‌ به‌ هه‌موو ‏توانای به‌رهه‌مهێنانییه‌وه‌ ناتوانێت زیاد له‌ ده‌رزییه‌ک ‏دروستبکات له‌ رۆژیًًَکدا، و به‌ ‏دڵنیاییشه‌وه‌ ناتوانێت 20 دانه‌ دروستبکات.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ چۆنییه‌تی راپه‌راندنی کاره‌که‌ ‏‏نه‌بۆته‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی پیشه‌سازییه‌ک و بازرگانییه‌کی سه‌رکه‌وتوو بێت، به‌ڵکو به‌ ‏دابه‌شکردنی کار به‌سه‌ر چه‌ند ‏به‌شێکدا. و به‌شی گه‌وره‌شیان به‌شه‌ باشه‌که‌ی ‏بازرگانییه‌که‌یه‌.

دابه‌شکردنی کاریش به‌م جۆره‌ ده‌بێت: کرێکاری یه‌که‌م وایه‌ره‌که‌ راده‌کێشێت و ئه‌وی ‏تریش رێکیده‌کاته‌وه‌ و سێهه‌م ‏ده‌یبڕێت و چواره‌میش ئاراسته‌ی ده‌کات. و کرێکاری ‏پێنجه‌میش به‌ ورده‌کارییه‌وه‌ ئاماده‌ی ده‌کات بۆ داروستکردنی ‏سه‌ره‌که‌ی و ئاماده‌کردنی ‏بۆ دوو یان زیاتر شتی تری لێبکرێت. که‌ ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا کارێکی دانسقه‌یه‌.

‏‏که‌سێکی دیکه‌ ده‌رزییه‌که‌ سپیده‌کاته‌وه‌، ته‌نانه‌ت پێچانه‌وه‌شی به‌ کاغه‌ز خۆی له‌ ‏خۆیدا پرۆسه‌یه‌کی تایبه‌ته‌. به‌ڵام ‏پرۆسه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌که‌ له‌م باره‌دا دابه‌شده‌بێت ‏به‌سه‌ر 18 پرۆسه‌ی دانسقه‌دا که‌ له‌ هه‌ندێک پیشه‌سازیدا چه‌ند ‏که‌سێکی جیاواز ‏ئه‌نجامیده‌ده‌ن، له‌ کاتێدا له‌ هه‌ندێک شوینکار هه‌مان که‌س دوان یان سیان له‌و ‏ئیشانه‌ به‌ ته‌نیا ‏ده‌کات.

یه‌کێک له‌و پیشه‌سازییانه‌م بینیوه‌ که‌ له‌م جۆره‌یه‌ که‌ ته‌نها ‏‏10 کرێکار کاریتێده‌ده‌که‌ن و که‌ هه‌ندێکیان دوو ‏کاری جیاواز یان زیار ئه‌نجامده‌ده‌ن. ‏سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆر هه‌ژارن، به‌ڵام راهاتوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ مامه‌ڵه‌ ‏له‌گه‌ڵ ئامێره‌ ‏پێویسته‌کاندا بکه‌ن که‌ له‌ بواری کاره‌که‌یاندا هه‌یه‌ که‌ گه‌یاندونیه‌ته‌ ئه‌و راده‌یه‌ی ‏بتوانن له‌ رۆژێکدا ‏زیاتر له‌ شه‌ش کیلۆ ته‌ل دروستبکه‌ن ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی ‏به‌کارهێنانی ئه‌وپه‌ڕی توانیانه‌.

له‌ هه‌ر نیو کیلۆ ته‌لدا ‏چوار هه‌زار تاڵی مامناوه‌ند ‏هه‌یه‌، ئه‌و 10 که‌سه‌ توانیان 48 هه‌زار له‌و ته‌لانه‌ دروستبکه‌ن، که‌ هه‌ریه‌که‌یان یه‌ک ‏‏له‌سه‌ر ده‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یان ئه‌نجامداوه‌. که‌ هه‌ره‌یه‌که‌یان هه‌ستاوه‌ به‌ دروستکردنی ‏چوار هه‌زار و هه‌شت سه‌د تاڵ ‏له‌ رۆژێکدا. له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر هه‌ره‌یه‌کیان به‌ ته‌نیا ‏هه‌ڵبسایه‌ به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره‌ و به‌بێ فێربوونی بنه‌ماکانی ئه‌و ‏کاره‌، ئه‌وکاته‌ ‏هیچیان نه‌یانده‌توانی 20 ته‌ل دروستبکه‌ن له‌ رۆژێکدا، ته‌نانه‌ت نه‌یانده‌توانی یه‌ک ‏دانه‌ش ‏دروستبکه‌ن. بێگومانیش ناتوانن 240 به‌شیش له‌ ته‌له‌کان دروستبکه‌ن، یاخود ‏ئه‌و به‌شه‌ی هه‌ریه‌که‌یان که‌ 4800 ‏که‌ له‌ ئێستادا دروستی ده‌که‌ن.هه‌موو ئه‌مانه‌ ‏ئه‌نجامده‌درێن له‌ڕێگه‌ی دابه‌شکردنێکی باشی کاره‌وه‌، و تێکه‌ڵه‌یه‌ک له‌ ‏پرۆسه‌ی ‏جیاجیا.‏
ئه‌م باره‌ بۆ هه‌موو هونه‌ر و پیشه‌سازییه‌کی دیکه‌ش راسته‌. که‌ تێیدا کاریگه‌رییه‌کانی ‏دابه‌شکردنی کار هاوشێوه‌یه‌ ‏له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ کاریگه‌ره‌ له‌ پیشه‌سازییه‌ که‌متر ‏بایه‌خداره‌کان سه‌رباری ئه‌وه‌ی کارکردن تێیاندا ناکرێت ‏دابه‌شبکرێت یان ‏کورتبکرێته‌وه‌ بۆ کرده‌ی ئاسانتر.‏

دابه‌شکردنی کار له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ بریتییه‌ له‌ زیادکردنی هه‌ڵکشاوی هێزی کاراوه‌ له‌ ‏کاردا، که‌ له‌م باره‌دا ‏ده‌گونجێت و له‌ هه‌موو بواره‌کانی هونه‌ریشدا پیاده‌کرێت. ‏پێده‌چێت جیاکردنه‌وه‌ی ئیش و ئه‌رکه‌ جیاوازه‌کان شوێنی ‏خۆیان هه‌یه‌ و درێژکراوه‌ی ‏ئه‌م خاڵه‌ پۆزه‌تیڤه‌ن. جیاکردنه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان له‌و وڵاتانه‌دا په‌یڕه‌و ‏کراوه‌ ‏که‌ باڵاترین ئاستی پیشه‌سازی پێشکه‌وتنیان هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش کاری تاکه‌ ‏که‌سێکه‌ له‌ کۆمه‌ڵگادا که‌ یه‌کێکه‌ له‌ چه‌ندانی ‏تر.

گه‌شه‌ی گه‌وره‌ له‌ کاردا که‌ به‌هۆی دابه‌شبوونی کاره‌وه‌ دروستبوه‌ که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ‏خه‌ڵک ده‌توانن ‏ئه‌نجامیبده‌ن ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سێ بارودۆخی جیاواز: یه‌که‌م به‌ ‏زیادبوونی کارامه‌یی کرێکاره‌کان. دووه‌م به‌فیڕۆ ‏نه‌دانی ئه‌و کاته‌ی که‌ زۆرجار به‌فیڕۆ ‏ده‌چێت له‌ کاتی گواستنه‌وه‌دا له‌ کارێکی دیاریکراوه‌وه‌ بۆ دانه‌یه‌کی دیکه‌. و ‏‏دواهه‌مینیشیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هێنانه‌ کایه‌وه‌ی ژماری بێشوماری ئامێر که‌ کارکردن ‏ئاسانتر ده‌کات و ‏رێگه‌خۆشده‌کات ته‌نها کرێکارێک هه‌ڵبستێت به‌ ئه‌نجامدانی ‏چه‌ندکارێک.‏

ئه‌وه‌ چه‌ند هێنده‌کردنی به‌رهه‌مهێنانی هه‌موو جۆره‌ پیشه‌جیاجیاکانه‌،که‌ ‏ده‌رئه‌نجامی دابه‌شبوونی کاره‌،که‌ ئه‌ویش، له‌ ‏کۆمه‌ڵگایه‌یکی باشی ئیداره‌کراو ‏به‌ڕێوه‌براودا،ده‌بێته‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و سامانه‌ گشتییه‌ په‌لبهاوێت و بگاته‌ ئه‌و ‏‏خه‌ڵکانه‌شی که‌ له‌ ئاسته‌کانی خواره‌وه‌ی چینه‌کانی کۆمه‌ڵگادان.‏

هه‌روه‌ها هه‌ر کارگه‌رێک بڕێکی زۆر به‌رهه‌می کاری خۆی ده‌بێت که‌ له‌خوی زیاده‌، ‏له‌هه‌مان کاتدا هه‌موو ‏کارگه‌ره‌کانی دیکه‌ش له‌ هه‌مان پێگه‌ی ئه‌ودان،که‌ وا ده‌کات ‏کارگه‌ری یه‌که‌م بتوانێت بڕێکی زۆری به‌رهه‌کانی ‏بگۆڕێته‌وه‌ به‌ بڕێکی زۆر، یاخود، ‏ئه‌گه‌ر هه‌مان شتیش بوو، ئه‌وا به‌ نرخی بڕێکی زۆری ئه‌وانه‌ی ئه‌وان.‏

کارگه‌ری یه‌که‌م ده‌توانێت ئه‌و پێداوستیانه‌ی گارگه‌رانی دیکه‌ به‌ زیاده‌وه‌ دابین بکات، ‏و ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ی بۆ دابین ‏ده‌که‌ن که‌ پێویستیه‌تی، و زیاده‌ییه‌کی گشتی به‌ناو ‏هه‌موو ئاسته‌کانی (چینه‌کانی) کۆمه‌ڵگادا بڵاوده‌بێته‌وه‌.‏

 

بیروڕا

Bad Behavior has blocked 808 access attempts in the last 7 days.