دیموکراسیەتی راستەقینە
♦ پێشواز سەعدوڵڵا فەیزوڵڵا
2010-09-29
ئه‌گه‌ر دیموکراسیه‌ت به‌ته‌نها یه‌کسان بێت به هه‌ڵبژاردن، ئه‌وا بێگومان هیچ مانایه‌کی گرنگی نابێت چونکه له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که سیسته‌مێکی دیکتاتۆری یان نزیکه دیکتاتۆریان هه‌یه له هه‌مان کاتدا هه‌ڵبژاردنیشیان هه‌یه. عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام، ئێرانی ئێستا، و زۆرێک له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان چه‌ندین جۆر هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه، به‌ڵام ئاسته‌مه بتوانین هیچ کامێکیان به دیموکراسی ناوبه‌رین. هۆکاره‌که‌ش زۆر ساده‌یه: دیموکراسیه‌ت ئه‌و کاته ده‌بێته سیسته‌مێکی کاریگه‌ری فه‌رمانڕه‌وایی که له هه‌مان کاتدا له وڵات‌دا چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی گرنگی دیکه هه‌بن که زامنی مافه‌کان ده‌که‌ن.
ده‌ستورێکی نوسراو و سه‌پێنراو یه‌کێکه له زامنه گرنگ و سه‌ره‌کیه‌کان. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوریش کاریگه‌ر بێت، پێویسته دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆی کاریگه‌ر هه‌بێت که له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و عه‌داله‌ت کاربکات، نه‌وه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای جیاکاری سیاسی و ئیتنی و حیزبی.
به‌بوونی ئه‌و دوو مه‌رجه‌ی پێشوو، سیسته‌مێک فه‌راهه‌م ده‌بێت که تێیدا فه‌رمانڕه‌وایی بۆ یاسا ده‌بێت. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت که له به‌رده‌م یاسادا هه‌مووان یه‌کسانن و هه‌موو پرسه‌کانیش له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و یاسا یه‌کلایی ده‌کرێنه‌وه. ئه‌مه‌ش رێگه خۆشده‌کات بۆ یه‌کێک له کۆڵه‌که گرنگه‌کانی گه‌شه ئه‌ویش زه‌مانه‌ته‌کانی گرێبه‌سته‌کانه و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ناکۆکیهکانیهتی.
یه‌کێکی دیکه له مه‌رجه پێویست و گرنگه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانی پێشووتر به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر کاری خۆیان بکه‌ن و هیچکامیان ئه‌وی دیکه پێشێلنه‌کات، بریتیه له پێویستیی هه‌بوونی میدیای سه‌ربه‌خۆ. له‌و باره‌دا ئه‌رکی میدیای سه‌ربه‌خۆ بریتی ده‌بێت نه‌ک ته‌نها له ئه‌وه‌ی ببێته چاوێکی ره‌قیب به‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوانه‌وه، به‌ڵکو له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که ببێته پردێک له نێوان خه‌ڵک (خاوه‌نه راسته‌قینه‌کانی ده‌سه‌ڵات له سیسته‌می دیموکراسی راسته‌قینه‌دا) له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌کانی فه‌رمانڕواییدا.
ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه بوونیان هه‌بوو، ئه‌وا ده‌توانین به‌و سیسته‌می فه‌رمانڕه‌واییه بڵێین دیموکراسی راسته‌قینه.
ئایا په‌یوه‌ندی دیموکراسیه‌ت چیه به ‘گه‌شه’وه ؟
بۆ تێگه‌یشتن له مه‌سه‌له‌که، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی هاوچه‌رخی جیهان. ئه‌وه‌ی که دیار و ئاشکرایه له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه، جیهان دابه‌ش بوو به‌سه‌ر دوو بلۆکی ئایدیۆلۆجیدا، بلۆکی سۆڤیه‌تی و بلۆکی خۆرئاوا. چوار وڵاتی دیاری ئه‌و دوو بلۆکه‌ش بۆ به‌راوردکردن بریتین له هه‌ردوو ئه‌ڵمانیا و هه‌ردوو کۆریا.
له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه، دیواری به‌رلین دروستکرا که بوه ره‌مزی جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو بلۆکه له یه‌کتر. ئه‌وه‌ی له 40 ساڵی پاش دروستکردنی ئه‌و دیواره‌وه روویدا زۆر روون و ساده‌بوو. ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات هه‌ژار و دواکه‌وتوو بوو و سیسته‌مێکی سه‌رکوتکه‌ری تۆقێنه‌ر فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کرد. له‌و دیو دیوارهکهشهوه ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا که سیسته‌مێکی دیموکراسی حوکمی ده‌کرد و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا هه‌ستایه‌وه سه‌رپێی خۆی و بوو به یه‌کێک له وڵاته پیشه‌سازیه گه‌وره‌کانی دنیا و پێگه‌ی خۆی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی و ئابوری دنیا چه‌سپاند و هاوڵاتیه‌کانی له ئاستێکی گوزه‌رانی باڵادا ده‌ژیان و سه‌رجه‌م پێداویستیه‌کانی ژیان له خزمه‌تگوزاری و کاڵا و خۆشگوزه‌رانی فهراههمبوون. له کاتێکدا له دیوی خۆرهه‌ڵاتی دیواره‌که‌وه هاوڵاتیان له‌سه‌ر بیروڕای جیاوازیان زیندانی ده‌کران و ئه‌شکه‌نجه ده‌دران، ماڵه‌کانیان بێ خۆراک و خه‌ڵکه‌که‌ی که‌م ده‌رامه‌ت بوون.
نمونه‌ی دووه‌م کۆریایه، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌ڵمانیا و له‌دوای کۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م و ئازادکردنی کۆریا له داگیرکردنی 35 ساڵه‌ی ئیمبراتۆریه‌تی یابانی، یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و وێلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای باکور و باشوری هێڵی پانی 38 نیمچه دورگه‌ی کۆریایان کرد به دوو به‌شه‌وه و له ئه‌نجامدا کۆریای باکوری کۆمه‌نیستی سه‌ر به بلۆکی سۆڤیه‌تی دامه‌زراو و کۆریای باشوریش سه‌ر به خۆرئاوا. له ئه‌نجامدا، له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌کی که‌مدا ئاستی گوزرانی خه‌ڵکی کۆریای باشور به راده‌یه‌ک به‌رزبووه‌وه که نزیک بووه‌وه له ئاستی گوزه‌رانی زۆرێک له وڵاته گهشهکردوهکانی جیهان. له کاتێکدا کۆریای باکور سیسته‌مێکی دیکتاتۆری سیاسی هه‌یه و یه‌کێکیشه له وڵاته برسیه‌کانی دنیای ئه‌مڕۆ.
په‌یوه‌ندی پته‌وی دیموکراسیه‌تی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌دا له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه که ئه‌و وڵاتانه‌ی دیموکراسیه‌تی راسته‌قینه‌یان هه‌یه ده‌بنه جێگه‌یه‌کی سه‌رنجراكێش بۆ وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌کی و له ئه‌نجامی ئازادی ئابوری‌دا، وڵات پێش ده‌که‌وێت و سامانی نه‌ته‌وه زیاد ده‌کات.
ئه‌گه‌ر سه‌یری روکاری ده‌ره‌وی ره‌وشی کوردستان بکه‌ین ئه‌وا ده‌بینین که سه‌رباری ئه‌وه‌ی دیموکراسیه‌تی راسته‌قینه بوونی نیه و ده‌ستورێکی سه‌وره‌و نیه و دادگای سه‌ربه‌خۆ و کاریگه‌ر بوونی نیه و رۆژنامه‌گه‌ریش به ته‌واوی ئازاد نیه، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا سه‌رمایه‌ی جیهانی رووی تێده‌کات و سامانی نه‌ته‌وه زیادی کردوه و وه‌به‌رهێنان له ئاستێکی به‌رزدایه.
ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی رووکه‌شیانه بڕوانینه ئه‌و ره‌وشه، هه‌موو ئه‌و شتانه راستن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک بیرمه‌ند و ئابوریناسی فه‌ره‌نسی فرێدریک باستیا ده‌خوازێت له ره‌وشه‌کان بڕوانێت به‌وه‌ی که هه‌میشه بیر له‌وه بکاته‌وه که ده‌بینرێت و ئه‌وه‌ی که نابینرێت (بڕوانه په‌رتوکی یاسا، دوو وتاری ئابوری سیاسی: یاسا ، و ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت و ئه‌وه‌ی نابینرێت. چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی چرای ئازادی).
باستیا پێیوایه که هه‌موو ره‌وش و کردارێک دوو دیوی هه‌یه، دیوێکی دیار و ئاشکرا و کورت مه‌ودا، له‌گه‌ڵ دیوێکی شاراوه‌ی درێژ مه‌ودا که زۆر جار پێچه‌وانه‌ی ره‌وشی هه‌نوکه‌ییه.
له‌به‌ر رۆشنایی گریمانه‌که‌ی باستیادا ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ره‌وشی گه‌شه‌ی ئابوری و گوزه‌رانی کوردستان بکه‌ین ئه‌وا راسته‌خۆ ئه‌و مه‌ترسیه‌مان له‌لا دروست ده‌بێت که ئه‌گه‌ر ئه‌م دیموکراسیه‌ته نه‌گۆڕێت بۆ دیموکراسیه‌تێکی راسته‌قینه، ئه‌وا ئه‌و گه‌شه‌یه‌ی که ئێستا ده‌بینرێت بهرهوپوکانهوه ده‌چێت و جیهانی ده‌ره‌کی و سه‌رمایه‌گوزاران ده‌سڵه‌منه‌وه له‌وه‌ی که چیتر وه‌به‌رهێنان له کوردستاندا بکه‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌و باره‌دا رووده‌دات که باری سیاسی و دامه‌زراوه‌یی کوردستان به‌و شلۆقیهی ئێستای بمێنێته‌وه که پێیه‌کی له دیکتاتۆریه‌ت و پێیه‌کی له دیموکراسیهتدایه. رۆژێک دێت ئه‌م شلۆقیه به‌لایه‌کدا بکه‌وێت، به‌ڵام تاوه‌کو هاتنی ئه‌و ڕۆژه، سه‌رمایه‌گوزاران دوو دڵن له‌وه‌ی سه‌رکه‌شی به سه‌رمایه‌کانیانه‌وه بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی تاوه‌کو ئێستا له گۆڕێ بووه ئه‌و راستیه‌یه که هه‌ردوو پارتی ده‌سته‌ڵاتدار به‌بێ رکابه‌ر کۆنترۆڵی مه‌وداکانی سیاسه‌ت و ئابوری کوردستانیان کردوه و به هاوبه‌شیکردن له‌گه‌ڵ کۆمپانیا و سه‌رمایه‌گوزاره بیانیه‌کاندا کاریانکردوه یاخود زه‌مانه‌تی ئاسایشی ئابوریان پێداون. به‌ڵام له سایه‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25ی تهمموز و ئه‌و ره‌وشه نوێیه که هاته ئاراوه به‌وه‌ی که دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار چیتر ناتوانن له سه‌دا سه‌د زه‌مانه‌تی به‌رده‌وامی و ره‌هایی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بکه‌ن و به‌و پێیه‌ش ناتوانن زامنی ئه‌و وه‌به‌رهێنانه بکه‌ن.
ئه‌گه‌ری که‌وتنه‌وه‌ی پشێوی و توندوتیژی و نه‌مانی سه‌قامگیری ئاسایش له هه‌رێمه‌که‌دا پاڵ به وه‌به‌رهێنه‌ران و کۆمپانیاکانه‌وه ده‌نێت که به دوو دڵیه‌وه بڕواننه هه‌نگاوه‌کانی داهاتوویان و پاڵ به ئه‌و کۆمپانیایانهشهوه ده‌نێت که به نیازبوون وه‌به‌رهێنان بکه‌ن، به بڕیاره‌کانیاندا بچنه‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵاتدارانی کوردستان و لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن په‌رۆشی به‌رده‌وامبوونی گه‌شه‌ی ئابوری کوردستانن، خاڵی یه‌که‌می بایه‌خیان پێویسته گواستنه‌وه‌ی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی کوردستان بێت له دیموکراسیه‌تی روکهشهوه بۆ دیموکراسیه‌تی راسته‌قینه و سه‌روه‌رکردنی یاسا و کاراکردنی سیسته‌می دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ و رێگه‌دان به گه‌شه‌کردنی میدیای ئازاد. به‌بێ ئه‌م هه‌نگاوانه، ئه‌و گه‌شه‌یه‌ی که هه‌یه ده‌پوکێته‌وه و هه‌موو لایه‌ک زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.