بونو فرانس و سەرمایەدارى

♦ ئيمانويل مارتن

2013-07-27

پانزەى تەمووز بوو، ( بانو)،  گەرەکى بوو وانەیەکى ئابوورى فێرى پەرلەمانى فەرەنسا بکات، کاتێک دەیانووسیت هەندآ یاساى سۆشیاڵیى تازە دەربکەن، بۆ ئەوەى ڕێگرى لە داخستنى هەندآ کۆمپانى پڕ قازانج بکەن. بانو، میوزیکژەنێکى ڕۆکى ئێرلەندى بوو، هەروەها وەک چالاکوانێکى مەدەنى و  نامەبەرى کۆمارى فەرەنسایش کارى دەکرد. ئایا (بانو) چ کاریگەرى و ناوبانگێکى هەیە لە چارەسەر و  ئاستەنگەکانى بەردەم گەشەى ئابووییدا؟ بۆ وەڵامى ئەم پرسیارە، باس لە کۆنفڕانسى دەستپێشخەرى جیهانى پڕۆژە  کۆمەڵایەتییەکان دەکەین، کە ساڵى پار لە زانکوی جورج تاون  بەرێوە چوو.
لەم کۆنفڕانسەدا، بانو بەشیوەیکی سەرەنج ڕاکیش و بەپیچەوانەی بیر و بوچوونەکانی خوی قسەی کرد و رایگەیاند،  کە تاکە  ئامراز بو بەردەوامی دان بە گەشەی ئابووری ولاتە هەژارەکان لە ریگای ( پروژەى  سەرمایەدارەکان و بازرگانەکانەوە دیتە دی)، ئەمەش بوچوونیکی دڵخوشکەر و گورانیکی پر بەها ى بە دواوە بوو . هەروەها بۆچوونى وابوو: ئەگەر بازرگانی ئازاد و پروژەکانی کەرتی تایبەت بەسوود بن بو چینی هەژار لە ئەفریقا  واتا بەسودیش دەبیت بو خەلکی فەرنسا وڵاتانی دیکەش. بو ئاستی بەژداریکردنی پروژەکانی کەرتی تایبەت لە  سیستەمی ئابووریدا و گەشەی ئابورری بەردەوام و ئاستی ئازادی بازار حکومەت پێوەری تایبەتی خوی هەیە.  ریگەکرتن لە داخستنی کارگەکان لەوانەیە سوود بەخش دەربکەوییت، بەلام هەر ئاستەنگیک لە بەر داخستنی کارگەکان لە کوتاییدا دەبێتە ڕیگر لە کردنەوەی کارگەی نوی،  ئەمەش سوود بە چ لایەنیک ئەگەینیت؟
بانوو، بەهۆى بۆچوونەکانییەوە وەک بیرمەندێکى هەڵکەوتوو ناسرا.  لە ڕاستییدا شتیکی باو نیە کە ئەستێرەیەکی رۆک و میوزک بانگەشە بو بازاری ئازاد بکات. پرسیارێک دیکە دێتە پێشەوە، ئەگەرچى  ئەوان هەواداری خەیاڵن و دژی دنیایى ماتریاڵستەکانن،  بەلام دوای وردبونەویەکی باش،  پرسیاریک دێتە پێشەوە، ئایە میوزیکژەنەکان چۆن کار دەکەن بێ پروژە سەمایەدارییەکان؟ هەروها  گەشەی سامانی تاک لە ڕوژئاوا و هەبوونى  بازارە نیمجە ئازادەکان ، دەرفەتی زیاتری داوە بەرەوپێشچوونى  چالاکی هونەری و باشترکردنی باری ژیانی ئەو کەسانەی کە ئاستی ئابوریان نزمە و لەو  بوارەدا  کار دەکەن. هەروەها، ئەگەر سەرنج بدەین،  زوربەی ئامیرە موسیقیەکان هەر لە گیتاری ئیلکترونی و مایکروفۆن تاکو ئامیری دەنگ و رووناکی، ئەمانە هەمویان بەرهەمی کارگەی سەرمایەدارین، کە لە بازارێکی پر لە مەترسی و کیبرکیی سەختەوە پەیدابوون.  بیربکەرەوە لە( لیۆ فێندەر)، یەکێک لە داهێنەرانى گیتارى ئەلیکترۆنى، کە نموونەیەکى ئەفسووناوى گیتارە، پرسیارێک دەکەین، ئەگەر حکومەت سیاسەتێکى مەرکەزیانەى ئابوورى پەیڕەوبکردایە، ئایا بیرۆکراتەکان ڕێگەیان دەدا  لیۆ فێندەر گیتارەکەى درووست بکات؟
خاڵێکى دیکە ئەوەیە، ئەگەر دنیاسى سەرمایەگوزارى و بازرگانى نەبووایە، کە لە بازارێکى ئازادا هەمووان کاردەکەن، ئەوا میوزیکژەنەکانى دنیا بەتایبەت میوزیکى رۆک، نە دەبوونە ملیارنێر… ئەوان وێڕاى ئەوەیش بڕێکى زۆر داهاتەکانیان بۆ کارى خێرخوازى تەرخان دەکەن.
بێ گومان سامانى ئەوان، بەرهەمی ئاڵوگورێکی بێ شومار و پر قازانجی نیوان بەرهەمهینەران و کڕیارکانی میوزیکە لە چالاکیەکانی بازاریکی بشت بەستو بە یەکتر.
لە کوتایدا و لە هەموشتیک گرنگتر ئەوەیە، کە ئازادی خاوەن پروژی سەرمایەداری  بەهەموو رەهەندەکانیەوە وەک خەیالفراوانی و داهینان و توانای خولقاندن و هاوکاری،  کە هەموویان گرنگن  بو هونەر! بویە بەرهەڵستکارانی بازاری ئازاد لە نێو هونەرمەندان نا جیگیریکی بەرچاوی پیوە دیارە. هەر وەک لە کوتاییدا بۆ بانو ئاشکرا بوو.
پێدەچێت بازار بۆ ئسێرەکانى رۆک، لە ڕۆژئاوادا  لەبارو گونجاو بێت، وەلێ ئەو بابەتە بۆ ئەفەریقا جیاوازە، ئەوان چۆن دەتوانن بەبێ هاوکارى حکوومەت سەرکەوتووبن؟ بۆ وەڵامى ئەو پرسیارە (بانو) دەڵێـت: بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەژاریى لە هەموو جیهان، پشتگیری و یارمەتی نێودەولەتی .و بازاری ئازاد چارەسەرە).
ئەمەی کە (بانو) دەیویست بو ئەفریقا ئەوەبوو: ئابوورییەکی ئازاد بوو. ئەوان مومارەسەیەکی تەقلیدی  پیشنیارکراو پەیڕەو دەکەن  لەلایەن ملیونەها  فرۆشگای بچووک، کە بەدریژای ِریگاکانی کیشوەری ئەفریقا هێڵیان دروستکردوە. لەکاتێکدا حکومەت پێویست بوو، کەمتر دەستوەرداتە کاروبارى ئابوورى. گرنگترین لینک لە دۆخى گەشەى بازرگانى میوزیک و دەنگا، وەک زۆربەرى بوارەکانى دیکە، پەپوەندى بە بەرەوپێشچوونى پرۆسەى بازرگانى سیاستمەدارەکانەوە هەیە، چونکە ئەوان هاوشان بە بەرژەوەندى خۆیان،  تواناى بەرهەمهێنانیانى خەڵکیان کەمکردۆتەوە. ئەم قسەکردنە بۆ ئەفەریقا، ئەوەیە کە خاوەن پروژە سەرمایەداریەکانی ئەفریقا گۆردرابوون بە جۆرێکی نوێ لە سەرمایداری دەسەلاتدار، کە توانای قورخکردنی بازاریان هەبووە و خویان پاراستبوو لە ململانی ئازادی بازار، ئەمەش  لە ریگەی بەکارهینانی دەسەڵاتەکانیان. بەداخەوە ئەم حاڵەتە زورجار بشتگیری لێوە دەکریت لە لایەن ئەو زلهیزانەوە کە خوازیاری بازارن بو بازرگانیە قەبارە گەورەکانی خویان… بەهۆی بەناوبانگى و چالاکیەکانی پێشوی، (بانو) لە ئاستیکی زۆر دەگمەندا، خوی دیبنَیتەوە ، کە دەتوانیت جیهان ئاگادار بکاتەوە لەوەی یارمەتیدانی نیودەوڵەتی، وێڕاى نەبوونی دەرئەنجامی ئیجابی  بۆ ولاتە هەژارەکان ، بەڵکو کاریکەری خراپیشى هەیە . هوکارەکەشی دەگەرێتەوە بو هاتنەکایەی شیوازیکی نوی َ لە سەرمایەداری، کە تێدا سیاسەتمەداران دەستی باڵایان هەیە لە بەریوەبردنی بازارى ئازاد . بەشیوازیکی گشتی، بانو وانەیەکی گەیاندە هەموو جیهان،  کە بازاری ئازاد تەنها بو وڵا تە هەژارەکان نیە، بەڵکو بۆ هەموان بە سوود و گرنگە.

نووسنى: دکتۆر ئیمانیوێل مارتن…شیکەرەوە و شڕۆڤەکار لە تۆڕآ ئەتڵەس و سایتى لیبرى ئەفریکا.

 
  1. […] article has been translated into Azerbaijani, Hindi, Kurdish, Polish, and […]

بیروڕا

Bad Behavior has blocked 808 access attempts in the last 7 days.