لیبڕالیەت و کێبڕکێی بازاڕ

2015-12-02

زور باوە کە زوربەی جار بە شێوازیک باسی لیبڕالیەت بکرت کە سەرچاوەیی زوربەی کیشەکانی سیستەمی ئابووریە کە هەنیک جار وک درندەیەک ناوزەد ئەکریت کە دەبێتە هوکاری دروستبونی بێکاری لە ڕێی دابەزاندنی نرخەکان. و هندیک جارکێبڕکێی بازاڕی ئازاد بە ناداد پەروەر وەسف ئەکریت چونکە ریگە ئەدات بە هەندیک کەموکوری لە بازاڕ وکو خنکاندنی بازاڕ لە رووی کومەلایتی و سیستەمی باج و ژینکە.هەرواها ئەکریت بەشیکی بەرچاوی رەخنەکان ئەوە بن کە ئەم سیستەمە ڕێگە ئەدات بە دروستبونی قورخکاری کومپانیا زلهیزەکانی بازاڕ ئەدات کۆنترۆڵی بازاڕ بکەن و ریگە خوشکەرە بە بەهیزکردنی وەلاتە بیشکەوتوکان لە سەر تیجووی ئەو ئابوریاننەی کە لە سەرەتاکانی گەشەدان.
کێبڕکی بریتیە لە هەڵەی ئەوانی تر، کەواتەپێویستە بەشیوەیکی ورد چاودێری بکریت. هەر بویە ئەتوانین بڵین کێبڕکی لە بازاڕ بێ هەماهەنگی ورد سەرناکەویت.
سیستەمی کێبڕکێی تەواو
بەپیی پێناسەی تیوری کلاسیکی بو کێبڕکی ، بازاڕ لە کێبڕکێی ئازاد ئەگەر ئەم خاڵانەی تیدا جێبەجی بوو: زوربوون ( واتا زوربونی ژمارەی ئەو کوابانیانەی بەژدارن لە بازاڕ)، قەبارە ( واتا هیچ بەژدابوویکی سیستەمی ئابوری هیندە بەهیز و گەورە نیە تا بتوانیت مەرجەکانی خۆی بسەپێنیت)، گونجان ( واتا ئەو شمەکەکانی دەخرێنە روو لە بازاڕدا زور لە یەک ئەچن)، ئاسانی هاتن و دەرچوون( واتا دەرفەتی هاتنە ناووە و دەرچوون لە بازاڕ رەخساوە بو هەموان)، شەفافیەت ( واتا هەمو تیچوون و نرخەکان ئاشکران بو هەموان)،
دوای هەژماردنی ئەم خاڵانەی سەرەوە بۆمان دەرئەکەوییت کە قورسە ئەم هەموو مەرجانە پیکەوە جێبەجێ بێت لە واقیعدا. بەڵام ئەکریت وەک سەرچاوەیکی سەرەکی بو نوسینەوەی مادەی 85 ی ڕێکەوتنی روما دادانریت کە ریگری ئەکات لە هەمو جورەکانی قورخکاری و خوسەپاندن لە بازاڕدا.
لە لایەکی دیکەوە وەک ئابوریناس الفرید مارشال باس لەوە دەکات بازاڕی ئازاد هاوسەنگی دروست ئەکات لە مەودای دریژخایەندا. ئەوەش ئەم هاوسەنگیە دروست ئەکات ئەوەیە کە چەماوەی تیچوونەکان نزیکتر ئەبنەوە لە مەودای دریژ خایەندا. لە کوتایشدا جەماوەکانی خواست و خستنەروو یەکتر ئەبرن بو دیاریکردنی نرخ و قەبارەکانی خواست خستنەروو لە بازاڕدا.

یەکسانیکردن لە نیوان پیشبرکیکاران
ئەم بابەتە بە شێوازە تەقلیدیکەی خۆی لە خۆیدا رەت دەکاتەوە و واقیعی نیە! بەڵام ئیمە ئەتوانین داوای ئەوەبکەین کە هەموو بیشبرکیکاران وابستە بکەین بە هەمان توانا و سەرچاوەی ئابووری کە ئەمەش بە ڕێکخستنیکی توند وتوڵی بیشبرکیی بازاڕەوە گریدراوە بە مەبەستی فەراهەمکردنی توانای پێشکەشکردنی هەمان ئەدا بۆ هەمو بەشداربوانی بازاڕی ئازاد. پاساومان بو جێبەجیکردنی ئەم سیستەمی رکخستنە ئەوەیە کە هەمو بەشداربوانی بازاڕ روبەروی هەمان ئاستی تێچوونە جیاوازەکان نابنەوە. وەک جیاوازی تێچوونی باجەکان و تێچوونە ژینگەیکان و کومەلایەتیەکان، کە ناکریت هەموان و بی رەچاوکردنی جیاوازیەکان رووبەرووی هەمان ئاست لە هەریەک لەم تیچوونانە ببنەوە. ئەم داخوازیانە ڕێکخستنی کێبڕکێی ئازاد لێرەش راناوەستیت بەڵکوو داوای چاودێرکردنی ئالوگوری دراوەکانیش بکریت بە مەبەستی ریگەنەدان بە قورخکردنی بازاڕی دراوەکانیش.
مەبەستی سەرەکی لە کێبڕکێی ئازاد لە بازاڕدا ئەوەیە کە بەشداربوان بەرزترین توانا وەگەر بخەن لە چالاکیەکانیاندا. وەک چالاکی بەرهەمهینان کە ناکریت ڕێکبخریت لە چواچیوەی سیستەمی بازاڕی کێبڕکێی ئازادا، ئەمەش پیچەوانەی سیستەمی پەیڕەوکراوی یەکیتی سوڤیتیە.

بەکاربەر ئازادە لە هەلبژاردن
هەلەی یەکەم ئەوەیە کێبڕکی تەنها لە روانگەی بەرهەم هێنەرانەوە بایەخی پێبدریت لەکاتیکدا کە ئامانجی سەرەکی کێبڕکی ئازاد بریتیە لە دەستەبەرکردنی چاکترین شمەک و خزمەتگوزاری بە کەمترین نرخی گونجاو بو بەکاربەر. بەڵام بەپیجەوانەوە ئابوریناسە کلاسیکەکان جەختیکی زوریان دەکردە سەر شیکردنەوەی چەماوەکانی تیچوون و هاوسەنگی بازاڕ. ئەوەی مایەی سەرنجدانە ئەوەیە کە بەکاربەران فشارێکی زور دەخەنە سەر بەرهەمهێنران بو گۆرینی نرخەکان و پشکەکانی بازاڕ. لە ئاستی میری دا، دەسەلات کار بو رەخساندنی هەلومەرجی بەردەوامیدان بە کێبڕکێی ئازاد ئەدات. بەشیک لە بەرهەمهێنەران داوای فەراهەمکردنی پاراستنیکی زیاتر ئەکەن وەک قەدەغەکردنی برکردنی بازاڕ (اغراق) و داواکردنی یارمەتی حکومی زیاتر. بەڵام بەپیچەوانەوە گروپیکی دیکە لە بەرهەمهێنەرانی بازاڕ هەن کە داوای پێدانی ئازادی زیاتر ئەکەن بو نمونە (کەمکردنەوەی باجەکان و تێچوونەکان و دیارکردنی نرخی دراوەکان). ئەم هەنگاوەانەی سەرەوە دەبێتە هوی دروستبونی کێبڕکێ لە ناوەوە و لە نیوانی ولاتانی بازاڕی ئازاد لە هەمان کاتدا.ئەم کێبڕکێیەش وابەستەیە بە سیاسەتە ئابوریەکانی ئەو ولاتانەوە.

کێبڕکی پروسەیکی بەردەوامە
هەڵەی دووەمی زاناکانی ئابووری کلاسیک ئەوەبوو کە بازاڕی کێبڕکی لە حاڵەتیکی جێگیر و نەگورە. بەڵام بەپیچەوەانەوە ئیسرائیل کیرزنر باسی لیوە دەکات کە دەڵێت کێبڕکی حاڵەتیکی جێگیر نیە و بەردەوام لە گوارنکاریدایە. کیرزنر رونی دەکاتەوە کە کێبڕکی ریگەئەدات بە کومپانیاکان سوودوەربگرن لە زانیاریەکانی بازاڕ وەک نرخەکان و قازانجەکان.هەروەها بەڵێنداران ئاگاداری داوا و حەزی بەکاربەرانن کە بەردەوام لە حاڵەتی گوڕانکاریدان و دەبێت کاردانەوەی بەکاربەر بەهەند وەربگیریت. ئەتوانین بازاڕ لە حاڵەتی هاوسەنگی جێگیر نیە بەڵکوو وەک هەمو سیستەمی ئابووری وایە کە بەردوام لە گوڕان و پیشکەوتن دایە.
باشترین نمونەەی ناجێگیری بازاڕ ئەوەیە ئەگەر کومپانیای داهێنەرێک شمەکیکی نوی بخاتە بازاڕەوە کە بو ماوەیکی دیارکراو قورخ ئەکریت بو خۆی. ئەگەر ئەم داهینانە تازەیە لە ئاستی خواستی بەکاربەران بێت، ئەوە لە ماوەیکی کورتدا قازانجیکی زور بەدەست دینیت کە دەبێتە هانەدەر بو بەرداوام بوون. بەڵام لە همان کاتتدا بیشبرکیکاری نوی دینیتە بازاڕەوە. بەڵام ریگریە سەرەکیەکانی کێبڕکێی ئازاد بریتیە لە تیچوونە گەورەکانی دەستبەکاربوون یاخود ریگریە دروستکراوەکانی بەشدارکردن لە بازاڕ. یەکیک لە قوڕسترین بەربەستەکانی بەردەم کێبڕکێی بازاڕی ئازاد بریتیە لە قورخکاریە گشتیەکان کە لە لایەن حکومەتەوە پشتگیری ئەکریت. ئەتوانین بلیین کە کێبڕکێ بێ بوونی کەرتی تایبەتی سەربەخۆو بەهیز دروست نابێت.

پێشڕەوەی بیرۆکە
ئایە کێبڕکی دەبێتە هو کوشتنی کێبڕکی خۆی؟ ئایە ئەم روبەربونەوەیە بەڵێندارن نابێتە هوی لەناوچوونی بەشێک یان هەموو کێبڕکی کاران؟ بەرهەڵستکارانی ئەم ڕاستیە، ئەوەیان لە بیرکردوە کە دابەزینی نرخەکان دەبێتە هوکاری بەرفراوانبوونی بازاڕ بە شیوەیکی بەردەوام. واتا ئەوەی کە بەڵێندران لە دەستی دەدەن لە قازانجەکان قەربوی ئەکەنەوە بە زیادکردنی فروش. شایەنی باسە خاوەن کارەکان ئەزانن کە کاریگەرترین سیاسەت بو مانەوە وەک پێشرەوە لە بازاڕ دا ئەبێت پشتبەستو بێت بە (پیشرەوی بیروکە) بە شیوەیکی بەردەوام. وەک شومبێتر دەڵێت (نابێت لەسەر سەنگی قازانج بخەوین) و کیرزنەر دەڵێت ئەبێت وریا و ئاگاردار بین. گروتینی بەڵێندەران بە بەڵێنی قازانج وابەستەیە. بەپێچەوەانەوە سەپاندنی باج بە سەر قازانج و بەڵێندرە سەرکەوتوەکان ئەبێتە هوی ڕوخاندنی کێبڕکی . ئەمە لەکاتیکدایە کە کێبڕکێی راسەقینە دەبێتە هوی دروستبونی هەماهەنگی دروست لە نیوان کێبڕکیکاران. لیرەوە بومان دیار ئەبێت کە هەماهەنگی مەرجی سەرەکی کێبڕکێ نیە بەڵکوو دەرهاویشتەیکی کاتی کێبڕکیی بازاڕی ئازادە لە پێناوی پێشکەوتنی زیاتردا.
وەرگیرانی: ئیسماعیل مجید

 

بیروڕا

Bad Behavior has blocked 808 access attempts in the last 7 days.