فەرهەنگی چەمکەکان
لیبراڵیه‌تی کلاسیکی:
ئه‌و فه‌لسه‌فه سیاسی و ئابورییه‌یه که له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێره‌وی باوی رۆشنگه‌ری دامه‌زراوه که هه‌وڵده‌دات ده‌ربازبێت له کۆتوبه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و هه‌روه‌ها هه‌وڵی ناساندن و پشتیوانیکردنی ئازادی تاکه‌که‌س و موڵکایه‌تی تایبه‌ت ده‌دات.
هه‌رچه‌نده چرای ئازادی هه‌وڵ ده‌دات خۆی به‌دور بگرێت له‌و ناسنامه سیاسییانه به‌ڵام خۆلادان مه‌حاڵه، ده‌رئه‌نجام ئێمه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ناسراوین به “لیبرالیسته کلاسیکه‌کان”.
ليبرالیهتی کلاسیکی فه‌لسه‌فه‌یه‌که بانگێشه ده‌کات بۆ: کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه و پابه‌ند له‌سه‌ر لێبوردن، بازرگانی ئازاد، حکومه‌تێک که ده‌ستور سنوری ده‌سته‌ڵاتی دیاریده‌کات، و رێزگرتن له تاکه‌که‌س. و هه‌روه‌ها بیرۆکه‌کانی لیبرالیه‌تی کلاسیکی له گه‌لان و رۆشنبیری و ئایینه جیاوازه‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. به‌گوێره‌ی لیبرالیه‌تی کلاسیکی، رۆڵی حکومه‌ت له کۆمه‌ڵگادا بریتییه له پاراستنی ئازادی هاوڵاتی له زۆرلێکردنی ناعادیلانه.
لیبرالیسته کلاسیکییه‌کان وایبۆده‌چن که کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له به‌هێزترین پێگه‌دا ده‌بێت ئه‌گه‌رهاتوو بهدوربوو له زۆلێکردن و جه‌وری حکومه‌ت. سه‌رجه‌م خێزان و شوێنی ئیمانداری و گه‌ڕه‌ک و خوێندنگاکان سه‌رکه‌وتو ده‌بن و گه‌شه‌ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی ئازادانه و ئاشتیانه بیانبه‌ستێت پێکه‌وه. و هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ش بۆ دروستکردنی گروپ و کۆمه‌ڵه ساخته‌کان هه‌ره‌سده‌هێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گیانی له‌خۆوه‌بون و ساکارییان تێدا نیه که هه‌موو کۆمه‌ڵگاکان هێزی خۆیانی لێوهوهردهگرن.
گۆمه‌ڵگا ئازاده‌کان له‌سه‌ربنه‌مای ئازادی سیاسی و ئابوری داده‌مه‌زرێن. ناکرێت بانگێشه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتی بکرێت له‌کاتێکدا مافی موڵکایه‌تی و مافی ده‌ستکردن به پرۆژه‌یه‌کی بازرگانی به‌ته‌واوه‌تی پێشێلکرابێت یان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بونی نه‌بێت.
لیبرالیه‌تی کلاسیکی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان رێزی فره‌ئایینی ده‌گرێت. هیچ رێگرییه‌ک نیه له‌به‌رده‌م پێکه‌وه ژیانی ئاشتییانه له‌نێوان موسوڵمان و مه‌سیحی و جوله‌که‌دا. و زۆرجاریش هۆکاری ناکۆکییه‌کانیان ده‌رئه‌نجامی زیاد له‌پێویست ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی حکومه‌ته‌کانه‌وه ده‌بێت که ده‌بێته مایه‌ی له‌په‌لوپۆخستنی چالاکییه مرۆییه‌کان که زۆرجار کۆمه‌ڵایه‌تین. به‌ڵام مه‌رج نیه ئه‌مه هه‌موو کات رووبدات.
ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌و مانایه نایه‌ت که هیچ جێگایه‌ک بۆ حکومه‌ت نامێنێته‌وه، ئێمه درک به‌وه ده‌که‌ین که حکومه‌ت کارێکی به‌سود ده‌کات له پاراستنی نیزام و دادپه‌روه‌ریدا. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌گه‌ری گه‌وره‌ی قۆرغکردنی ده‌سه‌ڵات و ناچارکردنی هاوڵاتیان به ملکه‌چبوون، پێویسته حکومه‌ت هه‌میشه چاودێریکراو و وابه‌سته‌کراو بێت (به ده‌ستور).
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه، لیبرالیسته کلاسیکییه‌کان پشتگیری حوکمی یاسا ده‌که‌ن (که به‌کارهێنانی زۆره‌ملێیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن به‌رپرسه حکومییه‌کانه‌وه سنوردارده‌کات)، هه‌روه‌ها پشتگیری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌که‌ن که له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور دامه‌زراون (ئه‌و ده‌ستوره‌ی که به شێوه‌یه‌کی بنه‌بڕانه ئه‌و کارانه دیاریده‌کات که حکومه‌ت پێیان هه‌ڵده‌ستێت). ئه‌مه ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌یه که ئێمه بڕوامان پێه‌تی و پێشمانوایه که گونجاوه بۆ کۆمه‌ڵگاکانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
لیبریتاریانیزم (رێبازی پشتیوانانی بنه‌ماکانی ئازادی):
ئه‌مه‌ش فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تاکگه‌رای ئازادیخوازانه‌یه که پشتگیری ته‌واو له مافه‌کانی تاکه‌که‌س و سه‌پاندنی کۆتوبه‌ند به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا ده‌کات. بڕواشی وایه که پێویسته هه‌موو تاکه‌کان ئازادبن له‌کردنی هه‌رشتێک له ژیان و موڵکوماڵیاندا، تا ئه‌و راده‌یه‌ی ئه‌و کرده‌وانه نابێته مایه‌ی پێشێلکردنی هه‌مان ئه‌و ئازادیانه له‌لای که‌سانی دیکه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش، ئازادی یه‌کسانه له‌نێو تاکه‌کاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاکێک ئازادی له تاکێکی دیکه زیاتربێت.
لیبریتاریستهکان باوه‌ڕیانوایه که ناشێت هیچ که‌س (یان حکومه‌تێک) زۆره‌ملێیی په‌یڕه‌و بکات. و لیبریتاریستهکان وشه‌ی “زۆره‌ملێ” به‌وه وه‌سفده‌که‌ن که به‌کارهێنانی هێزی جه‌سته‌یی یان ههرهشهرکردن به‌به‌کارهێنانی بگرێته‌وه، یاخود هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن که ده‌بێته مایه‌ی گۆڕینی یاخود هه‌وڵی گۆڕینی شێوازی به‌کارهێنانی موڵکوماڵی تاکه‌کان (به جه‌سته‌شیانه‌وه). زۆره‌ملێکردن له‌ڕوی ئاکارییه‌وه ته‌نها له‌و باره‌دا په‌سه‌نده که رێگه‌بگرێت له ده‌ستپێکی زۆره‌ملێی.
لیبریتاریستهکان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی باوه‌ڕیان وایه که پێویسته حکومه‌ته‌کانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی تاکه‌که‌سه‌کان پابه‌ندی ئه‌و پێوه‌ره ئه‌خلاقییانه بن. له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که به‌ربه‌ره‌کانی زۆربه‌ی یان سه‌رجه‌م ئه‌و ره‌فتارانه‌ی حکومه‌ت ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پشتیوانیه‌کی زۆریهنهیی دیموکراتیانهشی هه‌بێت. هه‌روه‌ها باوه‌ڕیشیان وایه که کاتێک تاکه‌کان هه‌ڵناستن به به‌کارهێنانی زۆره‌ملێی له‌دژی که‌سانی دیکه، له‌سه‌ر حکومه‌تیش پێویسته لێیانبگهڕێت به هێمنی و ئاشتیانه بژین. ئه‌و به‌ربه‌ره‌کانی کردنه‌ی زۆره‌ملێیی بواری ئابوریش ده‌گرێته‌وه. ئه‌وان نارازین له ده‌ستێوه‌ردانی حکومه‌ت له کاروباری ئابوری‌دا (بێجگه له‌و رۆڵه‌ی که حکومه‌ت پێویسته بیبینێت له رێگه‌گرتن له دامه‌زراوه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کان له تێوه‌گلانیان له زۆره‌ملێی و فرتوفێڵ). له کاتێدا که به‌شێک له لیبریتاریستهکان دژی هه‌موو جۆره‌کانی باج و خهراجن، به‌ڵام زۆربه‌ی لیبریتاریستهکان پشتگیری ته‌نها بڕێکی پێویست ده‌که‌ن له باج و خه‌راج که پێویسته بۆ پاراستنی ئازادیی تاک. زۆربه‌یان باوه‌ڕیان به‌بونی حکومه‌ت هه‌یه، به‌ڵام بانگێشه بۆ بچوککردنه‌وه‌ی قه‌باره و بواری حکومه‌ت ده‌که‌ن تا ئه‌و راده‌یه‌ی ئه‌رکی سه‌ره‌کی حکومه‌ت ببێته پاراستنی ئازادیی تاکه‌که‌سی و موڵکایه‌تی تایبه‌ت و بازاڕی ئازاد.
بازاڕی ئازاد
بازاڕی ئازاد بریتییه له سیسته‌مێکی نمونه‌یی بۆ بازاڕ که تێیدا سه‌رجه‌می بڕیاره ئابورییه‌کان و هه‌ڵسوکه‌وته‌کان له‌لایه‌ن تاکه‌کانه‌وه پیاده‌ده‌کرێت که په‌یوه‌ندییان هه‌یه به حه‌واڵه‌کردنی پاره و که‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه‌کانه‌وه به‌دور له زۆره‌ملێی و ناچارکردن و دزی. به زمانێکی ساده و ساکار، ئابوری بازاڕی ئازاد بریتییه له‌و ئابورییه‌ی که تێیدا بازاڕ به‌شێویه‌کی رێژه‌یی ئازاده، وه‌ک ئه‌و ئابورییه‌ی که حکومه‌تێک سه‌رپه‌رشتی ده‌کات که په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌رنه‌دان ده‌کات له بری سیاسه‌تێکی ئابوری تێکه‌ڵه یاخود پاشکۆی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت. به چه‌مکه زۆر باوهکهشی له بواری ئابوری‌دا، بریتییه له‌و “بازاڕ” یان ”میکانیزمی بازاڕ” که به مانای ئه‌وه دێت دابه‌شکردنی به‌رهه‌م له رێگه‌ی خواست و فهراههمییهوه ده‌بێت (العرض و الطلب)
سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی
ئه‌مه‌ش له واتا به‌ربڵاوه‌که‌یدا به‌مانای ئه‌و سیسته‌مه ئابورییه دێت که تێیدا سه‌رجه‌م یان زۆربه‌ی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان خاوه‌نیان هه‌یه و به شێوه‌یه‌کی تاکه‌که‌سی ده‌برێن به‌ڕێوه. له‌و سیسته‌مه‌شدا، دیاریکردنی وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنی نرخی به‌روبوم (شتومه‌ک و خزمه‌تگوزاریی) هه‌مووی له‌سه‌ر بنه‌مای کاریگه‌ری خواست و فه‌راهه‌می له بازاڕدا دیاریده‌کرێت، له بری ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بکرێت. خاوه‌نی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان کارده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانج، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشتده‌به‌ستن به بڕی قازانج و زه‌ره‌ر له رێگه‌ی دابه‌شکردنی کارمهییانهی سه‌رچاوه که‌مه‌کان.
حکومه‌تی سنوردار (حکومه‌تی بچکۆله)
ئه‌مه‌ش جۆرێکه له حکومه‌ت که تێیدا په‌یڕه‌وکردنی ئه‌رکه‌کان و ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و حکومه‌ته سنوردارکراوه و دیاریکراو و دانراوه له‌لایه‌ن یاساوه، و زۆربه‌ی جاریش له ده‌ستورێکی نوسراودا. ئه‌م چه‌مکه سیاسی و ئایدۆلۆجییه، یاسایی نیه. و شێوه‌ی دارشتنیشی له کاردانه‌وه‌ی مه‌یلێکه‌وه هاتوه که سه‌رنجی دراوه له بیرۆکراتیه‌تی حکومه‌تی له‌راده‌به‌ده‌ر- که به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت به حکومه‌تی گه‌وره ئاماژه‌ی پێده‌درێت.
زۆرجاریش لایه‌نگرانی ئه‌م پێناسه‌یه زاراوه‌ی “حکومه‌تی سنوردار” به‌کارده‌هێنن بۆ ئاماژه‌دان به دانانی کۆتوبه‌ند له‌سه‌ر توانای حکومه‌ت له به‌ربه‌ره‌کانیکردنی گه‌شه‌کردنی که‌رتی تایبه‌تدا.
حوکمی یاسا
ئه‌مه‌ش ئه‌و پره‌نسیپه‌یه که ته‌نها بوار به پراکتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت ده‌دات به‌گوێره‌ی یاسا زانراوه‌کان. ئه‌و یاسایانه‌ی که له ئه‌نجامی رێوشوێنی چهسپیوهوه په‌سه‌نکراون. و مه‌به‌ستیش له‌م پره‌نسیپه بریتییه له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنێکی خۆپارێزیانه له‌دژی هه‌ر حوکمێکی سته‌مکار و به‌زۆر له به‌رامبه‌ر تاکه‌کاندا.
قوتابخانه‌ی نه‌مسایی
بریتییه له قوتابخانه‌یه‌کی بیری ئابوری که به ته‌واوی پشتبه‌ستن به‌و شێوازانه‌ی که له زانسته سروشتییه‌کاندا به‌کاردێن بۆ لێکۆڵینه‌وه له کاری مرۆڤ، ره‌تده‌کاته‌وه، و له‌بری ئه‌وه‌ش هه‌ڵده‌ستێت به بنیاتنانی پێکهاته‌ی ده‌رکی خۆی بۆ ئابوری له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی که له‌سه‌ر بنه‌مای لۆژیک وه‌ستاون. دیارترین پشتیوانانی ئه‌م قوتابخانه‌یه بریتین له کارل مینجهر، یوجین ڤۆن بوم بافریک، فرێدریک ڤۆن ڤایهرز، لۆدڤیک ڤۆن میسس، فرێدریش ڤۆن هایاک و ئیزارئیل کیرزنر. قوتابخانه‌ی نه‌مساوی کاریگه‌ری به‌ربڵاوی هه‌بوو به‌هۆی جه‌ختکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر قۆناغی خولقێنه‌رانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئابوری و هه‌روه‌ها به‌هۆی گومانکردنییهوه له بنه‌مای تێوره‌ی ره‌فتاریی که پێکهێنه‌ری بنه‌مای ئابوری ته‌قلیدیی نوێیه. قوتابخانه‌ی نه‌مسایی به شێوه‌یه‌کی گشتی وابه‌سته‌یه به لیبرالیسته کلاسیهکییهکان یان لیبرالیتاریستهکانهوه له‌ڕوی بیروڕایانه‌وه له‌باره‌ی سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابورییه‌وه.
قوتابخانه‌ی شیکاگۆ
ره‌نگه یه‌کێک بێت له “قوتابخانه” ئابورییه ئه‌مه‌ریکییه زۆر ناسراوه‌کان. و له مانا زۆر ورده‌که‌یدا، قوتابخانه‌ی شیکاگۆ ئاماژه‌یه به شێوازی ئه‌ندامانی بازنه‌ی ئابوریی له زانکۆی شیکاگۆ به درێژایی سه‌ده‌ی رابردوو. و به مانایه‌کی ساده‌تر، زاراوه‌ی “قوتابخانه‌ی شیکاگۆ” وابه‌سته‌ی جۆرێکی تایبه‌ته له ئابوری که به‌ته‌واوه‌تی په‌یوه‌سته به تیۆره‌ی نرخه ته‌قلیدییه نوێیه‌کانه‌وه له شیکارکردی ئابورییانه و ئازادکردنی بازاڕ له زۆربه‌ی ئه‌و کارانه‌ی که وابه‌ستن به سیاسه‌ته‌کانی و به مهنههجیهتهوه که به‌شێوه‌یه‌کی رێژه‌یی دژی روکهشکارییه بیرکارییه‌کانه و حه‌زی به خۆغافڵًکردنه له‌و گفتوگۆ لۆژیکییه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به هاوسه‌نگی گشتی وریاوه له خزمه‌تی شیکاری هاوسه‌نگی به‌شیی که به شێوه‌یه‌کی گشتی به ده‌رئه‌نجامه‌کان دیاریده‌کرێت. و له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا، قوتابخانه‌ی شیکاگۆ ناوی ده‌رکرد به‌وه‌ی که په‌یڕه‌وی گفتوگۆی لۆژیکی ئابوری کردوه له‌و بوارانه‌دا که به شێوه‌یه‌کی ته‌قلیدی سه‌ر به بواری ترن، وه‌ک زانسته سیاسییه‌کان، تیۆره یاساییه‌کان، مێژوو، سۆسۆلۆجیا.
قوتابخانه‌ی شیکاگۆ لایه‌نی زۆری هه‌یه‌ی که هه‌ریه‌که‌یان سیماتی ته‌واو جیاوازی خۆیانیان هه‌یه. سه‌رباری ئه‌مه‌ش، پێوه‌ری سه‌ره‌کی و نه‌گۆڕ ئه‌وه‌یه که هه‌میشه شوێنومهقامێکی ناوازه و دانسقه و کاریگه‌ری هه‌بووه له‌بواری ئابوری‌دا له هه‌موو کاتێکدا. و له سه‌رده‌می نوێشدا، و له‌ژێر چه‌تری قوتابخانه‌ی شیکاگۆدا ده‌توانین ناوی چه‌ندی قوتابخانه‌ی ئابوری دیکه به‌رین که به وردتر لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه کراوه له شوێنی دیکه‌دا. بۆ نمونه، ئه‌و تیۆره‌یه‌ی که پێیوایهی ئابوری وڵاتێک به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی به‌هۆی بڕی پاره و دراوه‌وه دیارده‌کرێت (سیاسه‌تی دراویی ئابوری) که له شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوودا باوبوو. هه‌روه‌ها ئابوری گشتیگیری ته‌قلیدی نوێ که وابه‌سته به خولی کاره راسته‌قینه‌کانه‌وه له هه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه و تا ئه‌مڕۆش. و به‌م دواییانه‌ش رێبازگه‌لی وه‌ک دامه‌زراوه‌یی نوێ، ئابوری مێژویی نوێ، ئابوری یاسایی و چه‌ندانی دیکه‌ش.
زانکۆی شیکاگۆ به‌شی زۆری خه‌ڵاته‌کانی نۆبێًڵی له بواری ئابوری‌دا بردۆته‌وه، له‌وانه‌ش: میلتن فریدمان، تیودور شۆڵًتز، جۆرج ستیگله‌ر، رۆناڵد کۆز، گاری به‌یکه‌ر، میرتن میله‌ر، رۆبه‌رت فۆگهڵ، رۆبه‌رت لۆکاس، جه‌یمس هیکمان، ئه‌مانه هه‌موویان له زانکۆی شیکاگۆبوون کاتێک خه‌ڵاتی نوبێڵیان وه‌رگرت. ئه‌گه‌ر ناوی ئه‌وانه‌ش ریز بکه‌ین که له‌و زانکۆیه خوێندویانه ناوی وه‌ک: هێبهرت سیمۆن و جه‌یمس بیوکانن و هاری مارکۆفیتس و مایرۆن سکوڵز ده‌گرێته‌وە




